پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی مەرسوومێكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، سەرۆكی بانكی ناوندی توركی مراد ئۆیساڵ لەپۆستەكەی دوورخرایەوە.
هەر بەپێی مەرسوومەكە، كە رۆژی شەممە 7ی تشرینی دووەم دەرچووە، لەجێگەی سەرۆكی پێشووی بانكی ناوەندی ناجی ئەغبال، سەرۆكی ئیدارەی ستراتیژیو بودجە دەستبەكاردەبێت.
بڕیارەكە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا دەرچووە، ئیبراهیم شەنەلیشی كردووەتە سەرۆكی ئیدارەی ستراتیژیو بودجە.
هەروەها وەزیری پێشووی دارایی نهاد زەیبەكجی كردووەتە ئەندامی لیژنەی سیاسەتی ئابووری لەسەرۆكایەتی كۆمار.
ئەم گۆڕانكارییانەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندی بە دابەزینی بەردەوامی نرخی لیرەی توركییەوە هەیە، كە ماوەیەكە بەردەوام نرخەكەی دادەبەزێت.
دابەزینی نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلار بەشێوەیەكە، كە لەساڵی 2005وە هاوشێوەی نەبووەو هەر دۆلارێك بەرانبەر 8.50 لیرە بووە.