کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری عێراق دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەک ئابوریناس و شیکەرەوەی عێراق دەڵێن: زیانە چاوەڕوان نەکڕاوەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر ئابووری عێراق گەورە دەبێت، لەکاتێکدا وڵات لەژێر فشاری دابەزینی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی رێژەی هەناردە و قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە.

لەوبارەیەوە، براء شنان شارەزای ئابوری باس لەوە دەکات، کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان کۆمپانیاکانی وەک ئیکسۆن مۆبیلی هانداوە بیر لە کشانەوە لە پڕۆژە گرنگەکانی کێڵگەی نەوتی باشوری عێراق بکەنەوە ئەمەش راستەوخۆ زیان بە ئابووری و ئابڕوی وەبەرهێنان لە عێراق دەگەیەنێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، بەشێوەیەکی گشتی کۆمپانیا ئەمریکییەکان سەرکێشن و کەمتر لە کۆمپانیا جیهانییەکانی دیکە گرنگی بە بارودۆخی خراپ دەدەن بۆیە کشانەوەیان ئاماژەیە بۆ گەورەیی قەبارەی بارودۆخی خراپی عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق و ئەفغانستان راگەیاند و ئەوەش کۆمەڵێک ترسی ئەمنی و ئابووری بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا