پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ مافی خوراوی خەڵکمان دەگەڕێنینەوە و بەڵێنێکە بە خوا و خەڵکمان داوە و دوێنێ دادپەروەری و نەهێشتنی زوڵممان چەسپاند.
د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونیکردەوە، کاتێک ئەمڕۆ بودجە پەسەندکرا، واتە لەم مانگەوە کێشەی مووچەی هاوڵاتیان نامێنێت و وەک هەموو پارێزگاکانی عێراق هەموو سەری مانگێک مووچە بە هاوڵاتیان دەدرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ دوا دەرفەتە لەبەردەم هەموو لایەنە کوردیەکان، کە واز لە ئینکاری سیاسی بهێنن و پشتیوانی داواکاریەکەی یەکێتی بن دەربارەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە، چونکە لە ڕابردوودا هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی کوردستان ناڕەحەتی زۆریان بینیوە و هەر لایەنێک دژی ئەم بڕگەیە بێت لە داهاتوودا هاوڵاتیان ڕەحمیان پێناکەن و سزایان دەدەن.
جەختیکردەوە و وتی،”ئەمڕۆ پاشەکەوتی مووچە دەگەڕێنینەوە و ئەگەر لایەنە کوردییەکانی دیکە وەک دوێنی بیانوی جۆراوجۆر بۆ ڕێکەوتنی ژێر بەژێری خۆیان بهێننەوە و لەگەڵمان نەبن، ئەوا هەر پاشەکەوتی مووچە دەگەڕێنینەوە”.