تورکیا وعێراق و ئێران خەریکی چ یارییەکی مەترسیدارن دژ بە کورد؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی بڕیار وابوو لە سەردانێکی فەرمیدا سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بە هەردوو وڵاتەوە بگاتە عێراق کە زۆربەیان پەیوەستن بە کورد و هەرێمی کوردستان، بەڵام جوڵەکانی ئێران و هەژموونی بەسەر حکومەتی عێراق ئەردۆغانیان توڕەکرد هەر بۆیە لەبری خۆی وەزیرە کوردەکەی نارد کە نوێنەرایەتی تورکیا دەکات لە دەرەوە ئەویش هاکان فیدانە بەپێی میدیا عێراقییەکان و سەرچاوەی ئاگادار لە حکومەتی عێراق، تورکیا حکومەتی ناوەندی ئاگادار کردووەتەوە ئەگەر ئەم کارانە نەکەن ئەوا لەبەرامبەردا چاوەڕێی بێئاویی و راگرتنی تەواوی نەوتەکەیان بکەن لە خاکی تورکیاوە. مەرجەکانیش ئەمانەن:

یەکەم: دەبێت حکومەتی عێراق و هەرێم بە فەرمی پەکەکە بە تیرۆرست بناسێنن و هەموو هاوکاریی و مامەڵەو مانەوەیەکیان لەخاکەکەیدا قەدەغە بکرێت.

دووەم: پێویستە رێکەوتنامەی شنگال جێبەجێ بکرێت و هێزەکانی سەر بە گەریلا لەو ناوچەیە دەربکرێن.

سێیەم: پێویستە حکومەتی هەرێم بۆ هەر بەرمیلێک نەوت کە بەبۆری تورکیادا دەڕوات ١٣ دۆلار و بۆ هەر بەرمیلێکیش کە بەناو خاکی تورکیا دەڕوات دەبێت ٧ دۆلاری دیکە بدات واتە هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم تورکیا ٢٠$ دەخاتە گیرفانی ئەمە جگە لەوەی هاکان فیدان بە بەرپرسانی هەرێمی وتووە دەبێت قەرەبووی بڕی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ قەرەبووی دادگاکەی پاریس بدەن و تورکیا سەنتێک نادات بەو مەرجە نەوت رێگەی پێدەدرێت و ئاوتان بۆ بەردەدرێتەوە لەبەرامبەردا ئێران هاتۆتەپێشەوە و داوایکردوە واز لە تورکەکان بێنن و لەبەرامبەر سێ مەرجدا ئەو نەوتە با لە خاکی ئێمەوە بڕوا ئەوانیش ئەمەن:

یەکەم: پشک بدرێتە تاران لە نەوتەکەی هەرێم.

دووەم: حکومەتی عێراق لەبری غاز لە هەرێم لە تارانی بکڕێت بۆپڕکردنەوەی پێویستییەکانی.

خاڵی سێیەم :حکومەتی هەرێم و عێراق هێزەکانی رۆژهەڵات دەربکەن لە خاکەکەیان و چەکیان بکەن سەرباری ئەم دوو وڵاتە حکومەتی عێراقیش هەلەکەی قۆستۆتەوە و رۆژ بەرۆژ لە هەولێری توند دەکاتەوە بەجۆرێک لەدوای ساڵی ١٩٩١ەوە حکومەتی عێراق بەم جۆرە نەیتوانیوە فشار لە هەرێم بکات بەڕای چاودێران ئێستا هەرێم وەک جاران نەک هەر هەیمەنەی نەماوە و ناتوانێت داوکاری هەبێت، بەڵکو دەبێت وەک قوتابی ئاقڵ تەنیا گوێبگرێت و بەڵی بۆ حکومەتی عێراق بکات چونکە سیاسەتی حکومەتی هەرێم کارێکی بە قەوارەی هەرێم کردووە کە با بە دەواری شڕی نەکردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا