قوباد تاڵەبانی بۆ یەكێتی ژنان: بەردەوامی بدەن بەو مێژووە پڕ سەروەریەی هەتانبووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ یەكشەممە 6_11_2022 لە سلێمانی سەردانی یەكێتیی ژنانی كوردستانی كرد و لەلایەن كافیە سڵێمان سكرتێری یەكێتیی ژنان و ژمارەیەك لە ئەندامانی سكرتاریەتەوە پێشوازی لێ كرا.

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەت پیرۆزبایی یادی 33 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی لێ كردن، هیوای بۆ خواستن كە بە گڕوتینەوە گۆڕانكاری لە كارو چالاكییەكانیان بكەن و بەردەوامی بدەن بەو مێژووە پڕ سەروەریەی كە لە ڕابردوو هەیانبووە.
ئاماژەی بەوەشدا كە شێوازی خەبات لە ئێستا لەگەڵ گۆڕانكاریەكانی كۆمەڵگەی كوردیدا جیاوازە لەگەڵ رابردوودا، پێویستە شێوازی كارو چالاكیەكانیش لەگەڵ هەلومەرج و ئەم قۆناغەی ئێستا دا گۆڕانكاری تیادا بكرێت.

هەروەها سوپاسی تایبەتی كافیە سڵێمانی كرد بۆ تەرخان كردنی بەشێكی زۆری تەمەنی بۆ خەباتی ڕزگاری خوازی گەلەكەمان و لە نێویدا بەدەستهێنانی مافەكانی ژنان .

قوباد تاڵەبانی ئامادەیی دەربڕی بۆ هەموو پشتیوانییەك لە پێناو بەردەوامی و گۆرانكاری بەرەو پێشچوونی كارەكانیان.

لە كۆتاییدا كافیە سڵێمان سوپاسی قوباد تاڵەبانی كرد و سەردان و پشتیوانییەكانی بەرز نرخاند و جەختی كردەوە كە؛ كاریگەری ئەرێنی لەسەر بەرەو پێشچوونی كارو چالاكیەكانیان دەبێت لە داهاتوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا