تەقە لە باڵیۆزی توركیا لە سوودان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیسماعیل چۆبانئۆغڵو باڵیۆزی توركیا لە خەرتوومی پایتەختی سودان لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری بوو، لە كاردانەوەی ئەو رووداوەدا توركیا باڵیۆزخانەكەی لە خەرتووم گواستەوە.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا، لەبارەی تەقەكردن لە ئۆتۆمبێلی باڵیۆزی توركیا لە خەرتوومی پایتەختی سودان، رایگەیاند: لە هێرشەكەدا هیچ دیپلۆماتكارێكیان زیانی بەرنەكەوتووە و ئەنقەرەش لێكۆڵینەوە لە بكەران و هۆكاری هێرشەكەش دەكات.

وتیشی، بەهۆی تەقەكردن لە باڵیۆزەكەیان، بڕیاریانداوە باڵیۆزخانەكەیان لە خەرتوومی پایتەختەوە بۆ شاری پۆرت سودان بگوازنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا