رونكردنەوە لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەردرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە 10ی ئەم مانگەوە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە، بەڵام وەزیری پەروەردە جەخت لەوەدەكاتەوە، ئایندەی خوێندن لەهەرێم لەسەر هەڵسەنگاندنەكانی وەزارەتی تەندروستی وەستاوەتەوە.

لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی كوردستان و وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم و لەبارەی تاوتوێكردنی پرسی خوێندن كۆبونەوە و دواتر باسیان لەچۆنیەتی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنی ئەمساڵ كرد.

لە كۆنگرەكەدا عەبدولسەمەد دۆڵەمەری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان وتی ، “وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە لە 10ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن لەناو قوتابخانەكان دەست پێبكەنەوە”.

وتیشی، “هەردوولامان هاوڕابوین كە پرۆگرام لە خوێندنی ئەمساڵ تەواو بكرێت، تاقیكردنەوەی تەمهیدی 12ی ئامادەیی هەر قوتابییەك لە قەزاكانی خۆیان ئەو تاقیكردنەوەیە بكەن، كە ساڵان لە ناو شارەكان دەكرا”.

لای خۆشیەوە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئایندەی خوێندن دەوەستێتەوە لەسەر هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تا رۆژی حەوتی مانگی یەكی ساڵی نوێ پرۆسەی خوێندن لە هەرێم راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا