محەمەدی حاجی مەحمود: ڕێگا نادەین بێگانە پۆستاڵی ڕەشیان لە خانەقینی ئازیز جێگیر ببێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، “لە ماوەی چەند سەعاتێکدا دەگەینە شاری خانەقین و ڕێگا نادەین بێگانە پۆستاڵی ڕەشیان لە خانەقینی ئازیز جێگیر ببێت”.

محەمەدی حاجی مەحمود لە نامەیەکی کراوەدا کە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگەی کردووە ڕایگەیاند، “حکومەتی عێراق سەرەڕای وەزع خراپی و بێ سەروبەرەیی و نەمانی شیرازەی وەک دەوڵەت وا بۆ ساڵێک دەچێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کراوە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە حکومەتێک دابمەزرێنن، لەگەڵ ئەو وەزعە خراپەشدا، هێشتا کوردیان لەبیر نەچووە”.

وتیشی، “وەزیری نەوت و دادگا زەلیلەکانی عێراق هەر ڕۆژە و هەڕەشە و کێشەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکەن”.

باسی لەوەشکرد، لە ناوچە دابڕاوەکان کورد لەسەر ماڵ و موڵکی باوباپیرانیان دەرئەکەن لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مردوو و گۆڕستانەکانی کورد، لەو ناوچانە لە زیندوەکانی نەتەوەکانی تر زیاترە، وا خۆشتان ئەبینن بە دیل گیراون و ئێستا ئەو پاڵەوانانە هاتونەتە شاری خانەقین و هەڕەشەو گوڕەشە و سیاسەتی بە عەرەب کردن لە دژی کورد ئەنجام ئەدەن.

دووپاتیشی کردەوە، “ئەگەر حکومەت ئیلتیزامی هەیە، ناتوانێت هێز بەکاربهێنێت، ئەوا داواتان لێ ئەکەین ڕێگای هێزەکانی پارتی سۆسیالیست بدەن لە ماوەی چەند سەعاتێکدا دەگەینە شاری خانەقین، شاری خەبات و شەهیدان و خۆڕاگری و ڕێگا نادەین بێگانە پۆستاڵی ڕەشیان لە خانەقینی ئازیز جێگیر ببێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا