پەرلەمانتارێكی یەكێتی بۆ پارتی: دووجار زۆرینەتان بەكارهێناو وەڵامتان وەرگرتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی دەڵێت، ئەمەوێت بیری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بێنمەوە جارێكتان زۆرینە بەكار نەهێناوە بەڵكوو دووجارە، بەڵام هەردوو جارەكە خەڵكی كوردستان وەڵامیان دانەوە.

عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، جاری یەكەم؛ پەكخستنی پەرلەمان و ڕێگری لە بەڕێز یوسف محمد سەرۆكی پەرلەمان لە پێناو مانەوەی سەرۆكی هەرێم .

جاری دووەم؛ بۆ دەرپەڕاندنی پەرلەمانتار سۆران عومەر بوو لە پێناو داوایەكی سەرۆكی حكومەت.

باس لەوەش دەكات، بەڵام هەردووكیان وەڵامەكەیان بە دەنگی خەڵكی كوردستان دانەوەو بە باشترین دەنگ چوونە سەر كورسی پەرلەمانی عێراق، سەنگ و دەنگی خەڵكی كوردستان وای لێكردن ڕولە ماڵەكەی بكەن بۆ تاقە دەنگەكەی.

ئەوەشی خستەڕوو، هەڕەشەی ئەم جارەشتان بەكارهێنانی سێ بارەی زۆرینەیە، بەڵام نازانم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە یان پەكخستنی پەرلەمان و نەهێشتی یەكجارەكی هەڵبژاردن و لاوازكردنی زیاتری هەرێم و دوو لەت كردنیەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا