پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، نەخۆشی کەڕووی سەوز هیچ مەترسییەکی نییە.
ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ” نەخۆشی کەڕووەکان لەنێوان کەسەکاندا ناگوێزرێتەوە، پێویست بە مەترسی ناکات لەبارەیانەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ” نەخۆشی کەڕووی ڕەش لە هیندستانەوە بۆ عێراق نەگوازرایەوە بەڵکو هۆکارەکانی دەرکەوتنی لە عێراق بوونیان هەبوو وەک شێ و پیسی ژینگە، ئەمە جگە لە بوونی نەخۆشانی کەم بەرگری وەک نەخۆشی شەکرە و بەتایبەتیش ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاندووە، ” نەخۆشی کەڕووی سەوز دەکرێ لە هەر وڵاتێک سەرهەڵبدات، هەر وەک کەڕووی ڕەشە، کەڕووەکان ناوەکانیان بەپێی ئەو ڕەنگە دەبێت کە نەخۆشەکە هەڵیدەگرێت، کەڕووی سەوز و ڕەش و سپی و زەرد هەیە، هەمووشیان وەک یەکن”.