تی سی ئێڵ کۆمەڵە مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

ئەم بابەتە 12 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تی سی ئێڵ کۆمەڵە مۆبایلێکی نوێی زیرەک دەخاتە بازاڕەوە.

تی سی ئێڵ کۆمەڵێکی نوێی ئامێرە ئەلکترۆنییە زیرەکەکانی وەک کاتژمێر، بازن، تەلەڤزیۆن و تابلێتەکانی دروستکردوە، لەگەڵ ئەوانەشدا سێ مۆبایلی پێشکەوتووی لەجۆری TCL 20Sو TCL 20 L و TCL 20 Pro 5Gدەخاتە بازاڕەوە.

یەکێک لە گرنگترینیان مۆبایلی TCL 20 Pro 5Gە، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٨٨ی تێدابەکارهاتووە وایلێدەکات توانای کارکردنی لەگەڵ تۆڕی 5G هەبێت، دوو جۆری هەیە، یەکێکیان ڕامەکەی هەشت گێگابایتە و میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، جۆرێکی دیکە ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە و میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە.

قەبارەی شاشەکەی ٦.٦٧ ئینجە بە شەپۆلی ١٢٠ هێرتز، سێ کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی ٦٤ مێگاپێکسڵ هەیە، شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە لە داهاتودا شەپۆلەکانی ڕادیۆی ئێف ئێمیشی لەسەر بێت، توانای پاتری مۆبایلەکە ٥٠٠٠ ملی ئەمپێرە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک