پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی حوزەیرانی 2022 پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەیی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کۆببێتەوە و تاوتوێی گرانبوونی نرخی کاڵا و خۆراک بکات.
پێنجشەممەی ڕابردوو بەرنامەی کاری پەرلەمان بڵاوکرایەوە، بەگوێرەی بەرنامەکە، بڕیارە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10:00 دەستپێبکات و تێیدا ڕاپۆرتی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی سەربارەت بە گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بە ئامادەیی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەخرێتەڕوو و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
هەر بەگوێرەی کارنامەکە، بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بکرێت بۆ پێشنیازەیاسای بهركاركردن و ههمواركردنی یاسای فیدراڵی و واژۆى ئهلیكترۆنی و مامهڵه ئهلیكترۆنییهكان.