9 ملیار دینار بۆ خەزێنەی عێراق دەگەڕێنرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق گەڕانەوەی 9 ملیار دیناری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت راگەیاند، ئەوەش لەئەنجامی پێداچوونەوە بەلیستی موچەی ئەو وەزارەتە.

فازڵ فەتلاوی ئەندامی لیژنەی كاری پەرلەمانی عێراق، لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لیژنەكەیان بەردەوامە لە پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارە بۆ خەزێنەی دەوڵەت بەئاشكراكردنی ناوی ئەو كەسانەی دوو موچەو زیاتریان لەلیستی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت هەیە.

فازل فەتلاوی راشیگەیاند، زۆربەی ئەو فەرمانبەرانەی، كە لەدەرماڵاتی كۆمەڵایەتی سوودمەندن، موچەیان لەوەزارەتەكانی تر هەیە، بۆیە لیژنەكەی ئێمەش رێكاریان لەبەرانبەر دەگرێتە بەرو موچەكەیان دەبڕێت.

باسی لەوەش كرد، وەزارەتی كار بۆ گەڕاندنەوەی پارەكە و گەڕاندنەوەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكاران دەگرێتە بەرو بڕیارە ئەو پرۆسەیەش بەردەوامی هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا