خۆ بەڕێوەریی ڕۆژئاوا داوای چارەنووسی دەستگیرکراوەکانی لە هەرێم دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆ بەڕێوەریی ڕۆژئاوا لەراگەیەندراوێكدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەسەر دەستگیركردنی نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەریی و (پەیەدە) کە لە فڕۆکەخانەی هەولێر رونكردنەوە بدات.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوادا لەراگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، ئەم هەڵسوکەوتە بەرامبەر ئەندامەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەدەرەوەی بەها نیشتیمانییەکان و پێوانە دیپلۆماتییەکان و تێکۆشانی هاوبەشە بۆ پرسی کورد.

هاوكات ئاماژە بەوەشدەكات، لایەنە پەیوەندیدرارەكانی حکومەتی هەرێم بەرپرسن لە چارەنوسی ئەندامە دەستگیركراوەكانیان.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆ بەڕێوەریی ڕۆژئاوا لەراگەیەندراوەكەیدا، داوای ئازادکردنی نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەریی و (پەیەدە) دەکەن و دەڵێت، هیچ هۆکارێکی یاسایی بۆ گرتنیان نییە و لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، بەرپرسن لە ژیان و چارەنووسیان.

لای خۆیەوە، جەمیل رەحمانۆ، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تا ئێستا هۆكاری دەستگیركردن و ڕاگرتنی ئەو ئەندامانەی پەیەدە نازانن لەلایەن ئاسایشی پارتییەوەو هیچ وەڵامێکی فەرمی و یاسایشیان لەسەر گرتنی ئەندامەكانیان نەدراوەتەوە.

وتیشی، ئاگاداری بارودۆخی ئەندامەدەستگیركراوەكانی رۆژئاوانین و تەنها ئەوەندە دەزانن لەزیندانی ئاسایشی هەولێرن و لەژورێكدان كە زیاتر لە 130 زیندانی تێدایە.

هەروەها فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆ بەڕێوەریی ڕۆژئاوا، داوا لە لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێکخستنە نێونەتەوەییە پەیوەندیدارەکان دەکەن، هاوکارییان بکەن و فشار بخەنە سەر پارتی و حکومەتی هەرێم تا شوێنی ڕاگرتنی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێت و دەرفەت بە خانەوادەکانیان بدرێت سەردانیان بکەن و لە دۆخیان ئاگادار ببنەوە.

رۆژی 10ی حوزەیران لەکاتی  پێشوازیکردنيان لە شاندێکی رێكخراوی ئاشتی، هەریەك لە مستەفا عوسمان ، نوێنەری پەیوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆ بەڕێوبەریی رۆژئاوا لە هەولێر و عەزیز مستەفا ، ئەندامی پەیەدە، لە لایەن هێزی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا