ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی چەند چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بە تایبەت دۆخی ئابوریی كۆبێتەوە.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەدوای كۆبونەوەكە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان، مه‌سرور بارزانی كاتژمێر 12:30 خولەك کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز بكات، بۆ باسكردن لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دوا پەرەسەندنەکانی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکات.

ئەم كۆنفرانسە دوای رێككەوتنی هەردو حكومەتی عێراق و هەرێم لەبارەی یاسای بودجەی گشتی عێراق دێت، كە لە كۆتای مانگی ئادار لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەردرا و پەسەندكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا