شەقامێکی 30 مەتری لە شاری سلێمانی دروستدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، گوژمەی 452 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامی 30 مەتری و ئاوەڕۆ خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕەزامەندی نیشاندرا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 452 ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی.

وتیشی، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەسەر پلانی ساڵی 2023 خەرجکراوە، بەمەبەستی پرۆژەی دروستكردنی بەشێكی شەقامی 30مەتریی نێوان گەڕەكی جیاكراوەی (119 و 124) كەڵەكن و شەقامی سەرەكیی هەواری شار.

ئەوەشی خستەڕوو، كاری بڕین و پڕكردنەوە و دروستكردنی ئاوەڕۆی باراناو و كۆنكرێتكردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی سلێمانی بەشێکی دیکە دەبن لە پڕۆژەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا