وەزارەتی ئەوقاف: ئاوات حسامەدین نوێنەری زەردەشتییەکان نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئاینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی رایگەیاند،لە چاوپێکەوتنێکدا کەسێک کەوا خۆی ناساندووە نوێنەری زەردەشیەکانە،بەشێوەیەکی نالۆژیک ودوور لەبەھای پێکەوەژیان، ھەندێ رستەی ناشیاو بەرامبەر بە قورئانی پیرۆزو (واجباتی تری ئایینی)بەکار ھێناوە، ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەوجۆرە لێدوانانە دەکەین، کەدژی بنەمای ئاینی و پێکەوەییە.

ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند، ئێمەی کورد نەتەوە و شوناسی خۆمان هەیە و پێویست ناکات کلتووری عەرەب و وڵاتانی دراوسێ بێنینە وڵاتەکەمان، هەر بۆیە من دژی لەچک و نیقابی عەرەبیم و لەگەڵ لەچک و پەچەی کوردەواریم.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، نوێنەری زەردەشتییەکان بوونی 6 هەزار مزگەوتی لە هەرێمی کوردستان بە “ناپێویست” ناوبرد و داوایکرد بەشێک لەو مزگەوتانە بکرێن بە خانەی بێسەرپەرشتان، قوتابخانە، نەخۆشخانە و خانوو بۆ کەسووکاری شەهیدان چونکە بەپێی ووتەی خۆی “گرنگترن”.

لە بەرامبەر ئەم قسانەدا، بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئاینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی رایگەیاند: لە چاوپێکەوتنێکدا کەسێک کەوا خۆی ناساندووە نوێنەری زەردەشیەکانە،بەشێوەیەکی نالۆژیک ودوور لەبەھای پێکەوەژیان، ھەندێ رستەی ناشیاو بەرامبەر بە قورئانی پیرۆزو (واجباتی تری ئایینی)بەکار ھێناوە، ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەوجۆرە لێدوانانە دەکەین، کەدژی بنەمای ئاینی و پێکەوەییە، جەخت لەم پێکەوەژیانە دەکەینەوە، کەلەنێوان ئاینەکاندا ھەیەوە و بەھەموو شێوازێک دەیپارێزین و بەرگری لێدەکەین، کەخاڵی بەھێزی کوردستانە.

ئەوەشهاتووە، دواتر بەھەموو لایەک ڕادەگەێنین ئەو کەسەی ئەم لێدوانانەی داوە ھیچ پەیوەندیەکی بە نوێنەرایەتی زەردەشتیان لەوەزارەت نیە وئەمە (رای زەردەشتەکانیش نیە) بەڵکو ئاماژەو دەربڕینەکانی گوزارشتە لە کەسی خۆی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا