کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە 23ی نیسان، ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکان نمە باران دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران، و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆماری ڕۆژی پێشوو نزمدەبێتەوە.

سبەی دووشەممە 24ی نیسان، بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریایی ناەڕاست بەسەر ناوچەکەمان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ چالاک بووونی هەورە تریشقە و چاوەڕوان دەکرێت باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە بە دیاریکراوی لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، هەندێک جار بەشێوەی لێزمە باران دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە لە کاتەکانی درەنگانی شەودا کۆتایی دێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆماری ڕۆژی پێشوو نزمدەبێتەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 26 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە زاخۆ دەبێت کە 19 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا