چەند پێشنیازێک لە ئەوروپاوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ هەینی پێشنیازێکی ئەوروپایان ئاشکرا کرد بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کە ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لێی کشایەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، پێشنیازەکەی ئەوروپا چوار قۆناغ و دوو ماوەی زەمەنی لەخۆی گرتووە کە هەریەکەیان 60 ڕۆژ دەخایەنێت.

دەشڵێن، “هەر لەگەڵ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، سزا لەسەر 17 بانک و 150 دامەزراوەی ئابووری ئێران لاببرێت، پاشان ئێران دەست بکات بە کشانەوەی پلەبەپلە لە هەنگاوە ئەتۆمییەکانی”.

ئەوەش باس دەکەن، “لەگەڵ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە حەوت ملیار دۆلار پارەی ئێران لە کۆریای باشور بگەڕێندرێتەوە و لەماوەی 120 ڕۆژ لەدوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە ئێران ڕۆژانە 50 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات”.

لە پێشنیازەکەدا باس لەوە دەکرێت ئەگەر جارێکی دیکە ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە ئەوە دەبێت غەرامەی دارایی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا