پیلوسی: ترەمپ خزمەتکاری پوتینە

ئەم بابەتە 150 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپی وەک خزمەتکاری ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا وەسفکرد.

نانسی پیلوسی، سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، “نازانم روسەکان خاوەنی چ شتێکی دۆناڵد ترەمپن لەسەر ئاستی کەسی و سیاسی و دارایی وا بەو رادەیە سەرۆکی ئەمریکا خزمەتی ڤلادمیر پوتین دەکات”.

هاوکات، پیلوسی ترەمپی بە “شێت” وەسفکرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دادگایی بکرێت.

وتیشی: بەداخەوە ئەو کەسەی ئەمریکا بەڕێوە دەبات کەسێکی “شێت” و ناهاوسەنگ و مەترسیدارە بۆ وڵاتەکە.

لەماوەی رابردوودا، دیموکراتەکان دۆناڵد ترەمپیان بە تۆمەتی پیلانگێڕان لەگەڵ روسیا تاوانبار کرد، بەڵام دواتر کۆشکی سپی رایگەیاند ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک