پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا خەڵاتێکی زیندوو کردەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەت و دەدرێتە ئەو ژنانەی خاوەنی 10 منداڵ یاخود زیاترن لەکاتێکدا کە ڕوسیا ڕوبەڕوی قەیرانی دێمۆگرافی دەبێتەوە بەهۆی جەنگی ئۆکرانیەوە.
لە ساڵی 1944 جۆزێف ستالین نازناوی “دایکی پاڵەوان”ی داهێنا بۆ هاندانی پێکهێنانی خێزانی گەورە، لەدوای ئەوەی ملیۆنان هاووڵاتی سۆڤیەتی لە جەنگی جیهانیی دووەمدا گیانیان لەدەستدا.
ئەوەبوو لەوکاتەدا زیاتر لە 400 هەزار ژن بوونە براوەی خەڵاتەکە، بەڵام لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991 ئیتر ئەو خەڵاتە وەستێنرا.
بەگوێرەی دوایین نوسراو کە پوتن واژۆی لەسەر کردووە، هەر ژنێک منداڵی دەیەمی بگەیەنێتە تەمەنی یەک ساڵی، لە یەکەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا بڕی یەک ملیۆن ڕۆبڵی پێدەدرێت کە دەکاتە 16413 دۆلاری ئەمریکی، بەو مەرجەی نۆ منداڵەکەی دیکەی لە ژیاندا مابن، هاوکات ئەو دایکانە دەبنە خاوەنی مەدالیای “دایکی پاڵەوان” کە بە ئاڵا و دروشمی ڕوسیا ڕازێنراوەتەوە.