پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە18ی تشرینی دووەم، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی فڕێدانە خوارەوەی کچێک لە باڵەخانەیەک دەستگیرکران.
ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی لەڕێکەوتی 17/11/2023 ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ئافرەتێک لە شوقەکانی ئیسکان ڕوویدا،لەلایەن هێزەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی(ف ، ز ، ص)و(م ، أ ، ع) دەستگیرکرد”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هەردوو تۆمەتبار لەگەڵ ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەری ماددە کحولیەکان بوون، لەکاتژمێر حەوتی بەیانی کێشە لەگەڵ ئەو ئافرەتە دروست بووە و دواتر لەلایەن یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئەو ئافرەتە لەشوقەکە خراوەتە خوارە و بەسەختی بریندار بووە.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا ئافرەتەکە لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.
سەرلەبەیانی دوێنێ هەینی17ی تشرینی دووەم، کچێک کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لەلایەن دوو کەسەوە لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەکی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونەوە فڕێدەدرێتە خوارەوە.