ئاسایشی سلێمانی هەوڵێكی قاچاخچێتی گەورەی چەك لە سنوری سلێمانی ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی سلێمانی لەدوو هەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر (600 پارچەچەك لە جۆری كڵاشینكۆف، دەمانچە و زیاتر لە 6000 هەزار فیشەك).

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: رۆژی پێنج شەممە 24_11_2022 لە بازگەی سلێمانی – عەربەت گومانلێكراوێك لە كاتی لێپێچینەوە و جێبەجێكردنی رێكاری یاسایی بەرامبەری، خاڵی پشكنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی هەڵدێت ئۆتۆمبێلەكەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیركراو دوای پشكنین دەركەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكە بارێكی چەكی پێبووە كە پێكهاتبوو لە زیاتر 250 دوو سەد و پەنجا دەمانچە.

ئەوەشهاتووە، دوای رەزامەندی دادوەر لەسەر ئەم كەیسە لێكۆڵینەوەی ورد دەستی پێكرد و زانیاری زیاتر بەدەست هات لەسەر كۆگایەكی نهێنی كە سەدان چەك و هەزاران فیشەك و پێویستی و پارچەی یەدەكی چەكی تێدا حەشاردراوە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئۆپراسیۆنێكدا بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەكێ سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە كێڵگەیەكی ئاژەڵداریدا ( كایەندا ) بارێكی تری چەكی هەمان قاچاخچی دەستیبەسەردا گیرا كە پێكهاتبوو لە زیاتر ( 300 كڵاشینكۆف و دەمانچە ، 5000 هەزار فیشەك و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەكی چەك ) كە ئامادەكرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبكرێت .

ئەوەش روونكراوەتەوە، تەواوی كەیسەكەش رووبەڕووی دادگا كرایەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا