مەترسییەکى دیکە لەسەر ئاوی عێراق ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕەكان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بەرنامەی حكومەت تیشك دەخاتە سەر دۆسێیەى ئاو، بەڵام هەنگاوەكانی حكومەت بەو ئاراستەیە وەک پێویست نەبووە، لەکاتێکدا دۆسێیەى ئاو لە بابەتى چەتەکانى داعش مەترسیدارترە و دەبێت حكومەت گرنگی پێبدات.

ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕەكان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بەرنامەی حكومەت تیشك دەخاتە سەر دۆسێیەى ئاو، بەڵام هەنگاوەكانی حكومەت بەو ئاراستەیە وەک پێویست نەبووە .

وتیشی، دۆسێیەى ئاو لە بابەتى چەتەکانى داعش مەترسیدارترە و دەبێت حكومەت گرنگی پێبدات، بەڵام هیچ جدییەتیەکى حكومەتی عێراق لەبارەى گفتوگۆكردن لەگەڵ توركیا سەبارەت بە دۆخى ئاوى وڵاتەکەمان لە لە ئاستێکى باشدا نیە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، عێراق ڕێکارى گونجاوى لەگەڵ توركیا نەگرتەبەر بۆ چارەسەركردنی دۆسێیەى ئاو، لەکاتێکدا ئابووری توركیا بەڕێژەى لە٨٠٪ پەیوەستە بە عێراقەوە و دەبێت وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا دژی توركیا تۆمار بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا