پۆڵەتیک پرێس
ئەگەر رۆژانە ماوەیەکی زۆر بە بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەسەردەبەیت و تا ئێستا بیرت لەوە نەکردووەتەوە دەست بکەیت بە کتێب خوێندنەوە، لەدوای زانینی سودەکانی ئەو چالاکییە لەسەر تەندروستیی مرۆڤ رات دەگۆڕیت و دەست دەکەیت بە خوێندندەوە.
لێرەدا چەند سودێکی کتێب خوێندنەوە دەخەینەڕوو:
١- پشوودان
زانست ئەو راستیەی پشتڕاست کردووەتەوە، رۆژانە خوێندندەوەی کتێب بۆماوەی ١٠ خولەک دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی لێدانی دڵ و خاوکردنەوەی ماسولکەکان، بۆیە دەتوانین بڵێین خوێندنەوە رێگایەکی کارایە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.
٢- رزگاربوون لە کێشەی خەوتن
هەندێک کەس پەنا دەباتە بەر خوێندندەوە تا بتوانێت خەوێکی باشی هەبێت و رزگاری ببێت لە بێخەوی.
٣- تێگەیشتن لەوانی دیکە
توێژینەوە دەروونییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، هەستی سۆز و گرنگیپێدان لەلای ئەو کەسانە زیاد دەکات کە بە بەردەوامی دەخوێننەوە، هاوکات خوێندنەوە هۆکارە بۆ بەهێزکردنی توانای تێگەیشتن لە بارودۆخ و مەزاجی کەسانی دیکە.
٤- گەشەپێدانی زیرەکی
خوێندنەوە وات لێدەکات زیرەکتر بیت، هاوکات چالاکییەکانی مێشک زیاتر دەکات و یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی سەرنج و بەدەستهێنانی لێهاتووی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و لێهاتووییە رۆشنبیرییەکان.
٥- گەشەپێدانی خەیاڵ
توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان دەرخستووە، خوێندنەوە گەشە بە توانای خەیاڵ کردن دەدات و مێشک دەکاتەوە، ئەوەش زیاتر لای ئەو کەسانە دەردەکەوێت کە عاشقی خوێندنەوەی سەرگوزەشتە خەیاڵییەکانن.