لایبزیج ئەتڵەتیكۆ تێ‌ دەپەڕێنێت

بڕیارە شەوی پێنج شەممەی داهاتوو لە چوار چێوەی بەڕێوەچوونی یارییە تاكییەكانی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا هەردوو یانەكانی ئەتڵەتیكۆ دی مەدریدی ئیسپانی و لایبزیجی ئەڵمانی ڕووبەڕوو ببنەوە یەكیان بۆ قۆناغی 4 گۆشەی زێڕینی ئەم وەرزە دەڕوات ئەوی دی بۆ ماڵەوە.

لەو چوار چێوەیەشدا جیلیان نەگریزمانی ئەڵمانی ڕاهێنەرە لاوەكەی لایبزیج ڕایگەیاند: یانەكەمان توانای تێپەڕاندنی ئەتڵەتیكۆی بەهێزی هەیە سەرەڕای ئەوەی یانە مەدریدییەكە توانی لیڤەرپوڵی بەهێز پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لە چامپیۆنس لیگ بكاتە دەرەوە, بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ڕۆحییەتی تیمێكی بەهێزی هێرشبەرانەمان هەیە كە دەتوانین ڕووبەڕووی هەموو جۆرە فشار و ڕكابەرێك ببینەوە بە هۆیەوە.

سەبارەت بە تووش بوونی ئەنخێل كۆریای كاپتنی ئەتڵەتیكۆ و شێمی فیرسالیكۆ بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئەو ڕاهێنەرە لاوە تەمەن 32 ساڵە وتی: (ئێمە بە تەواوی ئاگایی خۆمانەوە ئامادەكاری دەكەین و گوێ‌ بە هیچ هەواڵێك نادەین كە لە دەرەوەی كەمپی داخراوی مەشقەكانی ئێمە ڕوو دەدات).

لە كۆتاییشدا وتی: (هەوڵی تەواوی خۆمان دەدەین تا شێوازی هێرشبردنی خۆمان بسەپێنین و كاریش بۆ توند كردنی هێڵەكانی دوامانەوە دەكەین).

ئاژانسەكان/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا