سەفین دزەیی: هێرشەکەی هەولێر دەستدرێژیی بوو بەرامبەر هەموو هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند، هێرشەکانی سەر شاری هەولێر دەستدرێژییەک بوو بۆ سەر تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان و داواش لە وڵاتانی ناوچەیی دەکات رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرن.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند، “هەولێر بەشێکە لە عێراق بەڵام پایتەختێکی ئارامە و بووەتە پەناگەی لێقەوماوان، لەسایەی ئەو ئەمن و ئاساییشەی لە هەولێر هەیە، بازرگانان رووی تێدەکەن و دەیانەوێت وەبەرهێنان لە هەولێر بکەن و پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئەنجام بدەن”.

لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند، “ئەو وێنانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاودەکرێنەوە فۆتۆشۆپ و درووستکراون، و پاساوی بێ بنەمان”. وتیشی، “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خەڵکی کوردستان بەگشتیی و دۆستانی هەرێم پەرۆشی دۆخەکەن و هێرشەکەی سەر هەولێر دەستدرێژییەک بوو بۆسەر تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان”.
لە کۆتایی قسەکانیدا، سەفین دزەیی کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکە بە باش ناوبرد و داواشی لە وڵاتانی دراوسێ کرد کە رێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا