پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سه‌یدسادقی‌ سه‌ر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگای‌ كه‌لاره‌وه‌ فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لەلایەن دادگای‌ كه‌لاره‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك کە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ‌‌و بەتۆمەتی دزیکردن داواکراو بوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد، سەرئەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه‌ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (پ، أ، س) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا