هۆشداری لە دزەکردنی تیرۆریستان لە کەمپەکانی سوریاوە بۆ عێراق دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هۆشداری لە دەرئەنجامەکانی دزەکردنی تیرۆرستان لە ڕێی کەمپەکانی سوریاوە بۆ عێراق دەدات.

کەریم نوری، بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەران بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ڕێگە بە گواستنەوەی هیچ تیرۆرستێک لەناو کەمپەکانی سوریاوە بۆ عێراق نادەن. هۆشداریشیدا لە ئەگەری ڕوودانی شتێکی وادا.

جەختی لەوەش کردەوە، وەزرەتی کۆچ هەر لەگەڵ بوونی ناوی تیرۆرستێک یان گومانلێکراوێکدا دەستوەردان دەکات و ئەگەر بە هەر ڕێگەیەک هاتبووە ناو عێراق زیندانەکان پێشوازی لێ دەکەن.

ئەم لێدوانەی بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەران دوای ئەوە دێت کە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا لە پلانی دزەپێکردنی تیرۆرستان لە سوریاوە بۆ عێراق لە کەمپی هۆڵی سوریاوە بۆ کەمپی جودعەی عێراق و داوای کرد ئەو تیرۆرستانە بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا