رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق رێکەوتن و گەڕانەوە هەولێر.

بەگوێرەی زانییارییەکان رێککەوتنەکە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:

– مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

– بەپێی رێککەوتنەکە تا ئەو کاتەی پرسی تەوتین و بە دیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە بەغدا بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

– لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەش مانگانە لە رێگەی کۆدی بایۆمەترییەوە مووچەکانیان خەرج دەکرێت بەهەمان ئەو میکانیزمەی مووچەی مانگی دووی پێ خەرجکرا.

– سەبارەت بە ناردنی مووچەی مانگی سێ، وەزارەتی دارایی عێراق بەڵێنی بە شاندەکە داوە، بەر لە جەژن وردبینی لیستی فەرمانبەران تەواو دەکەن و مووچەکانیان خەرج دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا