بڕیاری نوێ لە قوباد تاڵەبانیەوە دەربارەی موچەی فەرمانبەران

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی باڵای بایۆمەتری بڕیاریدا كۆبوەوەو بڕیاریدا، فەرمانبەرانی كەرتی شارستانی حكومەتی ھە‌رێم خاوە‌نی ژمارەی بێهاوتای كەسیین و بۆ‌ ھە‌موو مووچە‌خۆرانی تریش دروستدە‌كرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، قوباد تاڵە‌بانی لە‌ كۆبونە‌وە‌ی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری، بڕیاریداوە دواكەوتوانی كەرتی سەربازی تۆماربكرێن ھە‌روە‌ھا ژمارە‌ی بێھاوتای كە‌سی بۆ كە‌رتی سە‌ربازی و ھە‌موو موچە‌خۆران دروستبكرێت.

ئەوەشهاتووە، گفتوگۆ لە‌بارە‌ی چۆنییە‌تی بە‌رە‌وپێشچوونی كارە‌كانی قۆناغی دووە‌می بایۆمە‌تری كرا و چە‌ند بڕیارێكیش لە‌وبارە‌یە‌وە‌ دران.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە‌بارە‌ی ژمارەی بێهاوتای كەسییە‌وە‌، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئە‌وە‌ی راگە‌یاند كە‌؛ چۆن لە ئێستادا فەرمانبەرانی كە‌رتی شارستانی حكومەتی ھە‌رێمی كوردستان خاوە‌نی “ژمارەی بێهاوتای كەسی”ین، كاریش بۆ كە‌رتی سە‌ربازی وھە‌موو مووچە‌خۆرانی تر بكرێت بۆ ئە‌وە‌ی ببنە‌ خاوە‌نی ھە‌مان ژمارە‌ كە ژمارەیەكی تایبەتە‌ بە هەر مووچەخۆرێك،‌ هاوكار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بە مووچەخۆران كە یەكێكیان كردنەوەی هەژماری بانكییە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بە ئەلكترۆنی بكرێت.

پڕۆژە‌ی بایۆمە‌تری، قۆناغی یە‌كە‌می جێبە‌جێكرا بەتۆماركردنی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە سیستەمێكی ناوەندی ئەلكترۆنیدا، لە‌ئێستاشدا لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری لە‌جێبە‌جێبكردنی قۆناغی دووە‌میدایە‌ كە‌ ئە‌ركە‌ سە‌رە‌كییە‌كانی دروستكردنی ژمارەی بێهاوتایی كەسی و رێكخستنە‌وە‌ی پە‌یكە‌ری حكومە‌تی ھە‌رێم و دابە‌شكردنە‌وە‌ی میلاكاتە بەسەر دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی زانستیانەترو دابە‌شكردنی موچە‌ بە‌ سیستە‌مێكی ئە‌لكترۆنی و نە‌ھێشتنی رۆتینە‌‌.

ژمارە‌ی بێھاوتای كە‌سی بریتییە‌ لە‌ ژمارە‌یە‌كی بێھاوتا(دووبارە‌نە‌بوو) بۆ ھە‌موو كە‌سێك كە‌ لە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری تۆمار كراوە‌ و دە‌بێتە‌ خاوە‌نی ئە‌م ژمارە‌یە‌، دواتریش ھاوڵاتی لە‌دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت بە‌و ژمارە‌یە‌ دە‌ناسرێتە‌وە‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا