عێراق سزای ئەو كەسانە دەدات رێكارە تەندروستییەكان جێبەجێناكەن

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی تەندروستی عێراق بەنیازە چەند رێكارێك دەربكات، بۆ سزادانی ئەو كەسانەی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێناكەن.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تیمە تەندروستییەكانی عێراق ڕۆژی دووشەممە دەست دەكەن بەجێبەجێكردنی بڕیارەكان‌و ئەو كەسانەشی سەرپێچی دەكەن سزا دەدرێن.

حەسەن تەمیمی راشیگەیاند، بڕیارو رێكارەكانیان بۆ ئەوەیە، رێگری لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن.

وەزیری تەندروستی عێراق باسی لەوەش كردووە، كە زیادبوونی قوربانییەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كێشەی گەورەی بۆ دروست كردوون.

ڕۆژی شەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق 3273 حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكردەوەو بەقسەی سەرچاوەكانیش رۆژ بەرۆژ رێژەی تووشبوون روو لەبەرزبوونەوە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا