دانیشتنی پەرلەمان بۆ کاتژمێر 4:00 دواخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەرچەندە بڕیاربوو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ جاری دووەم دواخرا بۆ کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، “بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەبارەی دروستکردنی کوتلەی زۆرینە، دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان دواخرا بۆ کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ”.

وتیشی: مشتومڕەکان بەردەوامییان هەیە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و رێککەوتن لەبارەی کوتلەی زۆرینە و کاندیدانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر دانیشتنەکە بۆ نیو کاتژمێر دواخرا، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی لایەنەکان بە ڕێککەوتن، بەناچاری بۆ جاری دووەم دانیشتنەکە دواخرایەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک