لە سلێمانی بارانبارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت وە لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان بارینی بەفرێکی کەم دەبێت .

ئەوەش هاتووە، لەپارێزگای سلێمانی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارینی کەم لە هەندێ ناوچە.

لەبارەی کەشی سبەی پێنجشەممە ئاماژە بەوەکراوە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی بەرەبەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری تاوە بارانی پچڕ پچڕ هەیە، لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ کات نمە بارانی کەم دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا