ئەمریكا سیستمی بەرگری موشەكی لە نزیك سنوری عێراق و سوریا جێگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

سوپای ئەمریكا بۆ پاراستنی هێزەكانی لە پارێزگای دێرەزۆر-ی سوریا، لە نزیك عێراق لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، سیستمێكی موشەكی بەرگری مەودا كورتی جێگیركرد.

پێگەی فۆربیس ڕایگەیاند، سیستمی بەرگری موشەكی ئاسمانی كورت مەودای ئەفینگەری باشترین سیستمی بەردەستە كە بۆ پاراستنی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا و عێراق لە مەترسی هەڕەشەی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوە كردووە، تا سەرەتای ساڵی ڕابردوو ئەو بنكانەی كە میوانداری هێزەكانی ئەمریكایان دەكرد لە عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانییان نەبوو ئەوەش لاوازیانی دەرخست كاتێك ئێران لە مانگی یەكی ساڵی 2020 بە موشەكی بالستیكی هێرشی كرد لە تۆڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.

لەو كاتەوە ئەمریكا موشەكی پاتریۆت میم 104 ی بڵاوكردۆتەوە لەگەڵ سیستەمی كورتمەودا C-RAM دژە موشەك و تۆپ و هاوەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا