پەرلەمانتارێك: بەئاشكرا جیاوازی و نیەتی پارتی و یەكێتیمان بۆ چاكسازی بینی

پۆڵەتیك پرێس

پەلەمانتارێكی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبونەوەیەكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان و لیژنەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات و باس لەوە دەكات بۆیان دەركەوتووە یەكێتی و پارتی ئیرادەی چاكسازییان نییە.

دابان محەمەد ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لیژنەكەیان لەگەڵ لیژنەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە كۆبونەتەوە كە سێ پلە باڵای پارتی و سێ پلە باڵای یەكێتی بوون، واتە ٥٠ بە ٥٠ هاتبوون.

دەشڵێت، “لەو كۆبونەوەیە بە ئاشكرا جیاوازی و نیەت و ئیرادەیانمان بینی بۆ چاكسازی، راپۆرتی دەستەی نەزاهەش، گەواهی بەشێكی بچوكی ئەو راستیانە دەدات كە تاچەند بەدەم چاكسازییەوە چوون”.

ئاماژە بەوەشدەكات، راپۆرتی بەریتانیەكان، بەس بوو بۆ ئەوەی ئەگەر سەد لە سەدی یاسای چاكسازی لە بواری سەربازیدا جێبەجێ بكرێت هێشتا جێی ئومێد و باوەڕ و متمانە نەبێت، لای ئەوان ئێستا كێشە تەنیا یەكەی ٧٠ و ٨٠ نیە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، هاوشێوەی یەكەكانی 70و 80 ئێستا زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، بەهەمان ئەندازە كێشەن، هەروەها خانەنشینی نایاسایی، دوو موچە و بندیوار، كەمئەندام و شەهید و پلەداری وەهمی، زاڵبونی زیاتری هەژمونی حزب تا دەگاتە ئەو پارانەی بەناوی رۆژنامە و وەرزش لە پێشمەرگە و ئەفسەركان دەبڕدرێت هەمم ئەوانە كێشەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا