100 ساڵ؛ ئەو فیلمەی هەرگیز لە ژیانتدا نایبینیت

پۆڵەتیك پرێس: راپۆرت

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەنگە زۆربەمان بە سەدان و هەزارن فیلممان بینیبێت لە ژیانماندا. بەڵام هیچ کام لە ئێمە بەشێوەیەکی رێژەیی دەتوانین بڵێین کورتە فلمی ‘100 ساڵ’ نابینین لە ژیانماندا. بەڵام فلمی 100 ساڵ، تەواو پێچەوانەی ئەمەیە، رەنگە بەشێوەیەکی دڵنیا، هیچکام لە ئێمەی خوێنەری ئەم بابەتە نەتوانین بینەری بین. بیرۆکەی ئەم فلمە چیرۆكێکی سەیر و نامۆی هەیە، تا ئێستا دەرهێنەران و کاستی بەڕێوەبردنی فلمەکە هیچ شتێکیان لەبارەی چیرۆکەکەیەوە نەوتووە.

Hollywood: Here's the movie none of us can watch because we won't be alive when it releases!

ناساندنی فیلم

100 ساڵ فلمێکی زانستی خەیاڵییە و لەلایەن جۆن مالکۆڤیچ، ئەکتەری ئەمریکی نوسراوە و رۆبەرت رۆدریگێزیش کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. فلمەکە لەلایەن کۆمپانیای شەرابی رێمی مارتینی فەرەنسییەوە بەرهەم هێندراوە و بە مەبەستی ریکلام کردن بۆ جۆرێکی تایبەتی شەرابی ئەو کۆمپانیایە.

فلمەکە لە ساڵی 2015 بەرهەمهاتووە. کۆمپانیای بەرهەمهێنی فلمەکە، بە ناونیشانی “ئەو فیلمەی هەرگیز نایبینیت” ریکلامیان بۆ کردووە. ئەمەش لەبەر ئەو هۆکارەی کە پاش 100 ساڵ لە تەواوبوونی فیلمەکە دەست دەکرێ بە پەخشکردنی، ئەویش لە رۆژی 18ی تشیرینی دووەمی (١١) ساڵی 2115.

بیرۆکەی کورتە فلمەکە لەلایەن کۆمپانیان شەرابی ی فەڕەنسییەوە ەوە سەریهەڵداوە، لەبەر ئەوەی جۆرێک لە شەرابی ئەم کۆمپانیایە بەناوی لوی سیازدەهەم Lewis XIII، 100 ساڵی پێ دەچێت تا دێتە بەرهەم و بە کەڵکی خواردنەوە دێت. کۆمپانیاکەش ئەم بیرۆکەیەی داوە بە جۆن مالکۆڤیچ، کە فلمێک بەرهەم بهێندرێت، تا 100 ساڵ کەس نەتوانێت سەیری بکات.


ئەوەی تا ئێستا لەسەر کاستی ئەکتەرانی فلمەکە ئاشکرا کرابێت ناسنامەی سێ ئەکتەرە لە سێ وڵاتی جیاوازەوە، ئەوانیش جۆن مالکۆڤیچی ئەمریکی کە رۆڵی پاڵەوانی فلمەکە دەگێڕێت و شوایا چانگ، ئەکتەری تایوانی و مارکۆ زارۆر، ئەکتەری چیلین. کەسیش نازانێت نهێنی هەڵبژاردنی ئەم سێ ئەکتەرە لەم سێ وڵاتە دیاریکراوەی جیهاندا چیە و بۆچییە؟

ماوەی فلمەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام رۆبەرت رۆدریگێز، دەرهێنەری فیلمەکە، لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 2019 چەند نهێنییەکی لەسەر فیلمەکە درکاند و ئەوەی پشتراست کردووە کە ماوەی فیلمەکە کورتە و تایبەت بەو کۆمپانیایە دروستکراوە.

رۆدریگێز لە چاوپێکەوتنەکەدا ووتی،” ئەوکات چەند کورتە فیلمێکم بۆ ئەوان [کۆمپانیای ریمی مارتن] دروستکرد، سەرەتا ئەم فلمەیانم وێنەگت و تەواوکرد، پێم وابوو ئەوە دەبێتە ریکلامێک یان شتێک. و پاشان فیلمەکەم پیشان دا و گوتیان “بەڵێ، ئەوە زۆر باشە، ئەوە زۆر باشە. ئەوە ئەو فیلمەیە کە ئێمە قفڵی لێدەدەین.” وە وتم: “چی؟ ئەوە ئەم فلمە قفڵی دەدەن؟ ئەی ئەوی دیکە کە باسی داهاتوو دەکات…” وتیان، “نا، ئەوە ریکلامەکەیە.”

دروستکردنەکەی

مالکۆڤیچ و ڕۆدریگێز لە تشرینی دووەمی 2015 رایانگەیاند کە لەگەڵ شەرابی لویسی سێزدەیەمLewis XIII کە لەلایەن کۆمپانیای ڕیمی مارتن خاوەنداریەتی دەکرێن، رێککەوتوون لەسەر دروستکردنی فیلمێک، بیرۆکەی فلمەکەش لە دروستکردنی شەرابی ئەو کۆمپانیایەوە وەرگیراوە، کە بۆ هەر بتڵێک کۆنیاکی لویسی سێزدەیەمی فەڕەنسی، 100
ساڵ دەخایەنێت. هەرچەندە چیرۆکی فیلمەکە بە نهێنی ماوەتەوە، بەڵام لە 18ی تشرینی دووەمی 2015، مالکۆڤیچ و ڕۆدریگێز سێ تیزەر ترەیلەری فیلمەکەیان بڵاوکردەوە.

پاراستنی فلمەکە تا ساڵی 2115

فلمەکە لە ئێستادا لە شوێنێکی تەواو پارێزراو و لەناو قاسەیەکی بەهێزی ئەلکترۆنی گوللەنەبڕدا هەڵگیراوە. قاسەکە کاتی لەسەر داندراوە و لە رۆژی 18ی مانگی 11ی ساڵی 2115، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکرێتەوە. لەو رۆژەدا بە بەژداری هەزاران کەس بۆ یەکەم جار بەشێوەیەکی تایبەت فلمەکە نمایش دەکرێت.

وێنەی ئەو قاسەیەی کە فلمەکە و بتڵێک شەرابی لویسی شازدەهەمی تێدا هەڵگیراوە تا ساڵی 2115 لەوێدا دەمێنێتەوە

Image

هەزاران میوان لە سەرانسەری جیهانەوە بانگێشتی یەکەمین نمایشی فلمەکە کراون. هەر یەکەیان تکتێکی ئاسنینیان پێ دراوە بۆ بینینی فلمەکە لە رۆژی 18ی 11ی 2115. مالکۆڤیچی ئەکتەر و رۆدریگێزی دەرهێنەر، لەریزی میوانە بانگهێشتکراوەکانن، ئەگەر خۆیان لە ژیاندا نەمان، دەتوانن تکتەکە بدەن بە نەوەکانیان و ئەوان لەبری میوانەکان بەژداری لە مەراسیمەکەدا بکەن.

ئەو قاسەیەی فلمەکەی تێدا هەڵگیراوە، بۆ یەکەمین جار لە فیستیڤاڵی فلمی کان لە ساڵی 2016 لە فەرەنسا نمایشکرا. پاش ئەوە، قاسەکە برایەوە بۆ ژێرزەمینە تاریکەکانی باڵەخانەی کۆمپانیای شەرابی لویسی شازدەهەم لە شاری کۆنیاکی فەڕەنسا.
پرسیارەکە ئەوەیە.. ئایا تا ئەوکاتە بەسەلامەتی دەمێنێتەوە؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا