پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زریانی دانیال بەتوندی لیبیای گرتووەتەوەو بەهۆیەوە قوربانییەكی زۆری گیانی لێكەوتەوەو دەیان ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەش زیانی گەورەیان بەركەوتووە.
رۆژی دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 ئەحمەد مسماری، وتەبێژی سوپای لیبیا رایگەیاند، زریانەكەی دانیال كە بووەتە هۆی هەستانێكی زۆری ئاو لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی لیبیا و لافاوێكی گەورەی لێ كەوتووەتەوە، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 2000 كەس.
هەروەها مسماری سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا، كە جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو 2000 هەزار كەسە، لەنێوان پێنج بۆ شەش هەزاری كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.
وتەبێژی سوپای لیبیا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە دوو ناوچەی رۆژهەڵاتی لیبیا بەتایبەت لە درنە، بە رێژەیەكی زۆر ون بووە و كەوتوونەتە ژێر لافاو.
زریانی دانیال ماوەی چەند رۆژێكە بێجگە لە لیبیا، توركیا، یۆنان و بولگاریاشی گرتووەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت بگاتە میسر و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنن ئامادەكارییان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازر كردووە. شارەزایان باس لەوە دەكەن، زریانەكە زۆر بەهێزە بەتایبەت بەهۆی رێژەی دابارینی باران لە ماوەی 24 كاتژمێردا.