وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ بە جیا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە. دواتریش، گەشتی هەرێمی کوردستان دەکات بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک.

بەپێی زانیارییەکان، هاکان فیدان بە جیاو سەرەتا لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە.

دواتریش، سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆدەبێتەوە. لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەی عێراقیش، چاوی بە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەوێت.

بەپێی زانیارییەکان، دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی حکومی هەرێم کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی هاکان فیدان، و بەرپرسانی باڵای حزبی و حکومی هەرێم، تایبەت دەبێت بە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، پرسی ئاسایشی هەردوو وڵات و پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ دەکرێت.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، بڕیارە زنجیرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و حکوومی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات و، پاشان سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا