ناتۆ بەنیازە پڕۆژەی نوێ لە عێراق دەستپێبکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جیۆڤانی ئیانوچی، سەرۆکی نێردەی ناتۆ لە عێراق گفتوگۆیان لەبارەی دەستپێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ لە وڵاتەکە کرد.

بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەمیانی دیداری نێوان فوئاد حسێن و جیۆڤانی ئیانوچی، گفوتگۆ لەبارەی ئەرکەکانی ناتۆ لە عێراق کراوە، کە ئەوانیش مەشقکردن بە هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و ڕاوێژی سەربازی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی.

هاوکات، باس لە دەستپێکردنی پڕۆژەی نوێ لەنێویشیاندا پشتیوانی عێراق لەبواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی کرا.

هەر لە میانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی فوئاد حسێن بۆ برۆکسل کرا کە بڕیارە لەم مانگەدا بەڕێوەبچێت و تێێدا چاوی بە ئەمینداری گشتی ناتۆ بکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا