لە سلێمانی زیاتر لە 114 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، تائێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی كاركردن لە پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا بەردەوامەو تائێستاش زیاتر لە 114 پێوەریش بەستراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تیمەكانیان بەردەوامن لە كاركردن بۆ بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا، تا ئێستاش لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە (34) گەڕەك زیاتر 114هەزار پێوەر بەستراوە.

پێوەری زیرەك بە یەكێك لە پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا دادەنرێت بۆ رێگریكردن لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا، پرۆژەكەش لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە دەست بەدانانی كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا