سەڵاحەدین دەمیرتاش داوای یەکگرتنی هێزەکان دژی ئەردۆغان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” داوای یەکگرتنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی کرد دژی ئەو ستەم و زۆردارییانەی بەمەبەستی دابەشکردنیان و لێکجیاکردنەوەیان لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجام دەدرێت.

سەڵاحەین دەمیرتاش لە دوایین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژبە دەسەڵاتی تورکیا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانە نەتەوەپەرستەکانی، لەسەر چەند بنەمایەکی دیموکراسی هاوبەش رێکبکەون.

وتیشی: پێویستە ئێستا لەجیاتی چاوەڕوانیکردنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ ساڵی 2023، هاوپەیمانێتییەک پێکبهێنن و هاوشانی یەکتر لەپێناو دیموکراسیەتدا بجەنگن.

باسی لەوەشکرد، هەموو رۆژێک فشار و ستەم و کوشتار لەزیادبووندایە، بۆیە پێویستە بەبێ چاوەڕوانیکردنی هەڵبژاردنەکان هاوپەیمانێتییەکی دیموکراسی کارا پێکبهێنرێت کە بەها و گرنگییەکی گەورەی هەبێت.

ئەم داواکارییەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەکاتێکدایە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سەرقاڵی ململانێی پێشوەختەی هەڵبژاردنەکانی تورکیایە کە بڕیارە لە ساڵی 2023 بەڕێوەبچێت، هاوکات هەڵمەتێکی بەرفراوانی سەرکوتکردنی ئەندامانی پارتە هاوسۆزەکانی کوردی دەستپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا