پۆلیسی سلێمانی داواکراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی مەندەلی دەستگیر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی مەندەلییەوە داواكراوبووە.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە فەرمانێكی دەستگیركردن گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت كە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکدنی هەبووە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، “لەئێستادا تۆمەتبار ( ك، أ، ع لەدایكبووی 1994 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.

May be an image of 1 person and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا