وەزیری نەوت: هیوامان هەیە بە منزیكانە لەگەڵ هەرێم بگەینە رێككەوتن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، هیوامان هەیە بە منزیكانە لەگەڵ هەرێم بگەینە رێككەوتن سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە: هەناردەكردنی نەوت لەرێگەی توركیاوە، پشت دەبەستێت بەبڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی كوردستانەوە لەگەڵ ئەوەشدا، دانوستانەكان لەگەڵ هەرێم بەردەوامە بۆ گونجاندنی گرێبەستەكانی كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان بە جۆرێك لەگەڵ بودجە و دەستووری عیراق بگونجێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، بەڵام هیوایان هەیە بەمنزیكانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن سەبارەت بە میكانیزمی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوەی نەوت لە بەندەری جەیهانی توركیاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا