وەزیری بازرگانی وادەی وەرگرتنی پارەی گەنمی جووتیاران ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردوە و ئەگەر هیچ گرفتێكیش نەیەتە پێشەوە ئەوا هەفتەی ئایندە پارەی ئەو گەنمەی وەرگیراوە، دابەشدەكرێت.

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كاتی سەردانی سایلۆی پیرەمەگرون لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند: پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێم دەستیپێكردوە و بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا ئەو جۆرە گەنمەی كە وەردەگیرێت كوالێتی زۆر باشە، جوتیاران هەر بڕێك گەنمیان هەبێت لێیان وەردەگیرێت و بۆ هەر تەنێك 850 هەزار دیناریان پێدەدرێت”.

وتیشی، ئەمساڵ گرفتی دواكەوتنی پارەی گەنمی جوتیاران نیە، لە ئێستادا بڕە پارەیەك هاتوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، كە لە هەولێر و دهۆك بڕی 500 ملیۆن دینار و لە پارێزگای سلێمانی بڕی یەك ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەكە، لە هەفتەی ئایندە بڕێك پارەی دیكەش دێت و ئەگەر هیچ كێشەیەك رونەدات ئەوا كۆتایی هەفتەی ئایندە پارەی ئەو گەنمەی وەرگیراوە دابەشدەكرێت.

كەمال موسلیم باسی لەوەشكرد، ئەو بڕە گەنمەی كە ئەمساڵ چێنراوە بەشی پێویستی ناوخۆ ناكات و بەرپرسانی بازرگانی عێراقیش دەڵێن، بڕی گەنمی ناوخۆی ئەمساڵ گەیشتوەتە نیوەی ساڵی رابردو ئەوەش بەهۆی وشكەساڵییەوە، بۆیە بڕیاریداوە دوای ئەوەی زانرا كە چەندێك وەرگیراوە، ئەو بڕەی كە كەمە لە دەرەوە هاوردە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا