لە دووەم ڕۆژی وەرگرتنی تانەکاندا 85 تانە پێشکەشی کۆمسیۆن کراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، لە دووەم ڕۆژی وەرگرتنی تانەکاندا 85 تانەیان وەرگرتووە.

عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند،” لەچوارچێوەی ماوەی یاساییدا ژمارەی تانە وەرگیراوەکانی ڕۆژی دووەم 85 تانەیە، کە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی تانەکان لە هەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک و زیقار گەیشتووەتە 10 تانە، لەکاتێکدا لەڕۆژی یەکەمدا 14 تانە پێشکەشی کۆمسیۆن کرا.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە28ی کانونی یەکەم، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بڵاوکرایەوە و ڕایگەیاند، تا ڕۆژی یەکشەممە31ی کانونی یەکەم، پێشکەشکردنی تانە لە ئەنجامەکان بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا