کاروان یاروەیس: مادەی 140 پێویستی بەلیژنەیەك هەیە بۆ چاودێری كردن و جێبەجێكردنی

پۆڵەتیک پرێس

بریار دەری فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: دەبێ مادەی 140 و پرسی ناوچە كوردستانیە دابرێنراوەكان پرسێكی نیشتمانی و نەتەوەیی بن و داماڵدرێن لەململانێ و ناكۆكی حزبی.

كاروان یاروەیس، بریار دەری فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پۆلەتیك پرێسی راگەیاند،جگە لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان كە هەفتەی رابردوو دەنگی بۆ دراو دەست بەكاربوون، مادەی 140 پێویستی بەلیژنەیەك هەیە بۆ چاودێری كردن و جێبەجێكردنی، بۆیە پێویستەلیژنەیەكی تایبەت لەپەرلەمانتاران یا فراكسێۆنەكان یاداشتێك بە ئیمزای 50 پەرلەمانتارەوە بدنە سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەرلەمانتار دیلان غەفوور بەنوێنەرایەتی فراكسیۆنی یەكێتی یاداشتەكەی نووسیوەو بەسوپاسەوە فراكسیۆنی یەكگرتوو و كۆمەڵ و نەوەی نوێ و 50 پەرلەمانتاری كوردو عەرەبی شیعە و سووننەش ئیمزایان كردوەو یاداشتەكە دراوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان و چاوەرێ پێكهێنانی لیژنەیەكن.

وتیشی دەبێ مادەی 140 و پرسی ناوچە كوردستانیە دابرێنراوەكان پرسێكی نیشتمانی و نەتەوەیی بن و داماڵدرێن لەململانێ و ناكۆكی حزبی. ئاشكراشیكرد، بەشداری كورد لەئیدارەی لۆكاڵی ئەو ناوچانە و مەلەفی ئەمنی ئەو ناوچانە بەپێ پێویست نیە، تەعریب لەهەندێ شوێن بەهێواشی سەری هەڵداوەتەوەو جموجۆڵی داعشیش هەیە بۆیە دەبێ كورد مشووری ئەو پرسانە بەجددی بخوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا