لە كەمپی هۆل تونێلێكی داعش دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ تونێلێكیان دۆزیوەتەوە كە ئەندامانی داعش لەناو كەمپی هۆل بۆ خۆ حەشاردان بەكاریانهێناوە.

ناوەندی میدیایی ئاسایش لەسەر سایتی فەرمی خۆی بڵاویكردوەتەوە، زانیارییان لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی ئەندامانی داعش لەناو كەمپی هۆل دەستكەوتوە و بۆیان دەركەوتوە ئەو تونێلانەی‌ لەناو كەمپەكەدا بون، دوای ئەنجامدانی تاوانەكانیان، ئەندامەكانی داعش بۆ خۆحەشاردان بەكاریانهێناوە.

بەپێی ئەوەی ئاسایش بڵاویكردوەتەوە، لە كاتی ئاشكراكردنی تونێلەكە، هیچ كەسی تێدا نەدۆزراوەتەوە.

لە كۆتایی ساڵی رابوردو لە كەمپی هۆل تونێلێكی تر دۆزرایەوە لە كەمپەكەدا، كە بەچكەكانی خەلافە لەكاتی هەڵمەتە ئەمنییەكاندا بۆ خۆحەشاردان بەكاریان دەهێنا.

لە مانگی ئایاری رابوردوش، لە یەكێك لە خێمەكانی بەشی ژنە كۆچەرییەكان تونێلێك دۆزرایەوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە، لە كەمپی هۆل، 28 حاڵەتی كوشتنی تۆماركراوە، لە ناویاندا 12 سوری هەن، كە یەكێكیان كارمەندی مانگی سوری كوردی بو، 14 پەنابەری عێراقیش، كە نیوەی‌ دانیشتوانی كەمپەكە پێكدێنن كوژراون، ئەوە جگەلەوەی‌ 15 هەوڵی تیرۆركردن شكستی پێهێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا