لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی چیای قەرەچووخ دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەردانی شوێنی رووداوەکەی چیای قەرەچووخ بکەن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکەی دوو رۆژ پێش ئێستای نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجوومەنی نیشتیمانی عێراق بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم پێشوازی لێکرا.

پاش گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی هەولێر، وەزیری ناوخۆی هەرێم و راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق بەرەو باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێکەوتن بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک.

قاسم ئەعرەجی، بەوپێیەی سەرۆکایەتی ئەو لیژنەیە دەکات کە لەلایەن محەمەد شیاع سودانییەوە پێکهێندراوە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی دوو رۆژ پێش ئێستای نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچووخ لە مەخموور.

بڕیارە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی شوێنی رووداوەکە بکەن و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە دەست پێ بکات.

رۆژی 22ـی تشرینی یەکەم، لەسەر کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەند خاڵێک لەسەر چیای قەرەچووخ، شەڕ لە نێوان هێزەکانی یەکەی 80ـی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقیدا روویدا لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا