تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک+ دەگاتە بەرزترین ئاست

پۆڵەتیک پرێس

راپرسییەکی نوێی پلاتفۆرمی ئێس ئاند پی گڵۆباڵ پلاتس ئاشکرایکرد، تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت “ئۆپیک” و هاوپەیمانانی “ئۆپیک+” گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەی سێ مانگی رابردوودا.

لەراپۆرتێکی پلاتفۆرمەکەدا هاتووە، مانگی نیسان وڵاتانی ئۆپیک رۆژانە 25.28 ملیۆن بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە، ئەم تێکڕایەش بەبەراورد بەمانگی ئادار 80 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەر رۆژێک زیادیکردووە.

ئەوەش هاتووە، پابەندبوونی عێراق بەپشکەکەیەوە گەیشتووەتە %86 لەدوای ئەوەی لەمانگی نیساندا رۆژانە بڕی 3.97 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

لەماوەی رابردوودا لەکۆبوونەوەی ئۆپیک+ بڕیاردرا هەموارکردنەوەی رێککەوتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەماوەی مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەمموز لە 500 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەر رۆژێک زیاتر نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا